7
یەساخار
کوڕەکانی یەساخاریش چوار بوون:
تۆلاع، پوڤە، یاشوڤ و شیمرۆن.
کوڕەکانی تۆلاع:
عوزی، ڕەفایا، یەریێل، یەحمەی، یەڤسام و ساموئێل، کە گەورەکانی بنەماڵەکانیان بوون. نەوەی تۆلاع بوون و لە ماوەی پاشایەتی داود، ژمارەیان بیست و دوو هەزار و شەش سەد جەنگاوەر بوو، بەپێی ڕەچەڵەکیان کە لە تۆمارەکاندا هاتووە.
کوڕەکەی عوزی:
یزرەحیا بوو،
کوڕەکانی یزرەحیاش:
میکائیل، عۆبەدیا، یۆئێل و یەشیا، ئەمانە هەر پێنجیان سەرکردە بوون. بەپێی ڕەچەڵەک و بنەماڵەکانیان، سی و شەش هەزار جەنگاوەری ئامادەباشیان هەبوو بۆ جەنگ، چونکە ژن و منداڵیان زۆر بوو.
خزمەکانیشیان لە هەموو خێڵەکانی یەساخار، جەنگاوەری ئازا بوون بەپێی ڕەچەڵەکیان کە لە تۆمارەکاندا هاتووە بە هەموویانەوە هەشتا و حەوت هەزار جەنگاوەر بوون.
بنیامین
کوڕەکانی بنیامینیش سێ بوون:
بەلەع، بەکەر و یەدیعێل.
کوڕەکانی بەلەع پێنج بوون:
ئەچبۆن، عوزی، عوزیێل، یەریمۆت و عیری، ئەمانیش گەورەی بنەماڵەکانیان بوون، نەوەکانیان بەپێی ڕەچەڵەکیان بیست و دوو هەزار و سی و چوار جەنگاوەر بوون.
کوڕەکانی بەکەریش:
زەمیرا، یۆعاش، ئەلیعەزەر، ئەلیۆعێنەی، عۆمری، یەرێمۆت، ئەبیا، عەناتۆت و عالەمەت، هەموو ئەمانە کوڕی بەکەر بوون. لەناو ڕەچەڵەکنامەکەیان بیست هەزار و دوو سەد جەنگاوەر تۆمار کران، بەپێی گەورەی بنەماڵەکانیان.
10 کوڕەکەی یەدیعێلیش:
بلهان بوو،
کوڕەکانی بلهانیش:
یەعوش، بنیامین، ئێهود، کەنعەنا، زێتان، تەرشیش و ئەحیشاحەر. 11 هەموو ئەوانە گەورەی بنەماڵەکانی یەدیعێل بوون، حەڤدە هەزار و دوو سەد جەنگاوەری ئامادەباش بۆ جەنگ.
12 شوپیم و حوپیم لە نەوەی عیر بوون، حوشیمیش لە نەوەی ئەحێر بوو.
نەفتالی
13 کوڕەکانی نەفتالی:
یەحزئێل، گۆنی، یێچەر و شلێم کە نەوەی بیلهە* کەنیزەی ڕاحێل بوو، بڕوانە پەیدابوون 29:29‏‏.‏ بوون.
مەنەشە
14 نەوەکانی مەنەشە:
نەوەی مەنەشە لە کەنیزە ئارامییەکەی: ماکیری باوکی گلعاد. هەروەها ئەسریێل لە نەوەکانیان بوو. 15 ماکیر ژنێکی هێنا ناوی مەعکا بوو، کە خوشکی شوپیم و حوپیم بوو. هەروەها سەلۆفحاد لە نەوەکانی بوو، کە تەنها کچی هەبوو. 16 مەعکای ژنی ماکیر کوڕێکی بوو ناوی لێنا پەرەش و براکەشی ناوی شەرەش بوو، کوڕەکانیشی ناویان ئولام و ڕەقەم بوون.
17 کوڕەکەی ئولامیش:
بدان بوو.
ئەوانە نەوەی گلعادی کوڕی ماکیری کوڕی مەنەشە بوون.
18 هەمۆلەخەتی خوشکی گلعادیش ئیشهۆد و ئەبیعەزەر و مەحلەی بوو.
19 کوڕەکانی شەمیداعیش:
ئەحیان، شەخەم، لیقحی و ئەنیعام.
ئەفرایم
20 نەوەی ئەفرایمیش بەرەو خوارەوە:
شوتەلەح کوڕی ئەفرایم، بەرەد کوڕی شوتەلەح،
تەحەس کوڕی بەرەد، ئەلیعادا کوڕی تەحەس،
تەحەس کوڕی ئەلیعادا، 21 زاڤاد کوڕی تەحەس و
شوتەلەح کوڕی زاڤاد.
ئەفرایم دوو کوڕی دیکەشی بوو بە ناوی عێزەر و ئەلعاد، بەڵام کاتێک چوون بۆ ئەوەی ئاژەڵی گەتییەکان ببەن، لەلایەن پیاوانی گەتەوە کە خەڵکی خاکەکە بوون، کوژران. 22 جا ئەفرایمی باوکیان ماوەیەکی درێژ ماتەمینی بۆ گرتن و خزمەکانیشی هاتن بۆ ئەوەی سەرەخۆشی لێ بکەن. 23 پاشان لەگەڵ ژنەکەیدا جووت بووەوە و ژنەکەی سکی پڕ بوو و کوڕێکی بوو و ناوی لێنا بەریعە، چونکە بەڵایەک بەسەر ماڵەکەیدا هاتبوو. 24 هەروەها کچەکەی ناوی شەئرا بوو کە بێت‌حۆرۆنی خواروو و ژووروو و ئوزێن شەئرای بنیاد نا.
25 ڕەفەحیش کوڕی ئەفرایم بوو، ڕەشەف کوڕی ڕەفەح،
تەلەح کوڕی ڕەشەف، تەحەن کوڕی تەلەح،
26 لەعدان کوڕی تەحەن، عەمیهود کوڕی لەعدان،
ئەلیشاماع کوڕی عەمیهود، 27 نون کوڕی ئەلیشاماع و
یەشوع کوڕی نون.
28 زەوی و زار و نشینگەکانیشیان شارۆچکەی بێت‌ئێل و گوندەکانی دەوروبەری بوون، بەرەو ڕۆژهەڵاتیش نەعەران و بەرەو ڕۆژئاواش شارۆچکەی گەزەر و گوندەکانی، هەروەها شارۆچکەی شەخەم و گوندەکانی هەتا عەییا و گوندەکانی. 29 بەلای سنوورەکانی نەوەی مەنەشەشدا، بێت‌شان و تەعنەک و مەگیدۆ و دۆر بوون. لەناو ئەم شارۆچکانە و دەوروبەریاندا نەوەی یوسفی کوڕی ئیسرائیل نیشتەجێ بوون.
ئاشێر
30 کوڕەکانی ئاشێر:
یمنە، یەشڤە، یەشڤی و بەریعە و سەرەح خوشکیان بوو.
31 کوڕەکانی بەریعە:
حەڤەر و مەلکیێل، مەلکیێل باوکی بیرزایت بوو.
32 کوڕەکانی حەڤەر: یەفلێت، شۆمێر و حۆتام و شوەع خوشکیان بوو.
33 کوڕەکانی یەفلێت:
پاسەک، بیمهال و عەشڤات.
ئەمانە کوڕەکانی یەفلێت بوون.
34 کوڕەکانی شۆمێر:
ئەحی، ڕوهگا، هوبا و ئارام.
35 کوڕەکانی هێلەمی براشی:
چۆفەح، یەمناع، شێلەش و عامال.
36 کوڕەکانی چۆفەح:
سووەح، حەرنەفەر، شوعال، بێری، یەمرا، 37 بەچەر، هۆد، شەما، شیلشا، یەتران و بئێرا.
38 کوڕەکانی یەتەر:
یەفونە، پیسپا و ئەرا.
39 کوڕەکانی عولا:
ئارەح، حەنیێل و ڕیچیا.
40 هەموو ئەوانە لە نەوەی ئاشێر بوون. گەورەی بنەماڵە و پیاوی هەڵبژاردە و جەنگاوەر و سەرکردەی دیار بوون. بەپێی ڕەچەڵەکیان لە تۆمارەکاندا ژمارەی ئەو پیاوانەی ئامادەباش بوون بۆ جەنگ بیست و شەش هەزار بوون.

*7:13 کەنیزەی ڕاحێل بوو، بڕوانە پەیدابوون 29:29‏‏.‏