6
ڕۆڵە، ئەگەر بووی بە کەفیلی دراوسێکەت،
ئەگەر لەگەڵ بێگانەیەک تەوقەت کرد* تەوقەکردن بە مەبەستی ڕێککەوتن بەبێ هیچ بەڵگەنامەیەک.‏،
ئەگەر بە داوی قسەکانی دەمتەوە بوویت،
بە قسەی دەمی خۆت پێوە بوویت،
ڕۆڵە، ئەمە بکە و فریای خۆت بکەوە،
چونکە ژێردەستەی دراوسێکەت بوویت،
بڕۆ، خۆت نزم بکەرەوە و لە هاوڕێکەت بپاڕێوە.
خەو مەدە چاوەکانت و
پێڵووەکانت خەواڵوو نەبن.
وەک مامز خۆت لە دەست ڕاوچی دەرباز بکە،
وەک چۆلەکە لە تەڵەی ڕاوچی.
 
ئەی تەمبەڵ، بڕۆ لای مێروولە،
بڕوانە ڕێگاکانی و ببە بە دانا.
بێ ئەوەی پێشەوا و
کوێخا و فەرمانڕەوای هەبێت،
بەڵام لە هاویندا نانی خۆی ئەمبار دەکات و
لە کاتی دروێنەدا خۆراکی خۆی کۆدەکاتەوە.
 
ئەی تەمبەڵ، هەتا کەی پاڵدەدەیتەوە؟
کەی لە خەوەکەت هەڵدەستی؟
10 کەمێک خەوتن، کەمێک خەواڵووبوون،
کەمێکیش دەست تێکنان بۆ ڕاکشان،
11 ئینجا هەژاریت وەک چەتە دێت،
نەبوونیشت وەک چەکدار.
 
12 کەسی هیچوپووچ، پیاوی چەواشەکار،
بە زمان خواری ڕەفتار دەکات،
13 چاوی دەقوچێنێت و
بەپێی ئاماژە دەکات و
بە پەنجە دەریدەبڕێت،
14 فێڵ لە دڵیدایە،
خراپە دادەهێنێت،
هەموو کاتێک ناکۆکی دەوروژێنێت.
15 لەبەر ئەوە لەپڕ لێی دەقەومێت،
لەناکاو دەشکێت و چارەسەری نییە.
 
16 شەش شت هەن یەزدان ڕقی لێیانە،
حەوتیش دەربڕینێکی عیبرییە بۆ دووپاتکردنەوە بۆ ژمارە حەوت.‏ قێزەونە لەلای:
17 چاوی بەفیز،
زمانی درۆزن،
دەستێک کە خوێنی بێتاوانی ڕشتبێت،
18 دڵێک پیلانی خراپ دابهێنێت،
پێیەک بە پەلە بەرەو خراپەکاری ڕابکات،
19 شایەتی درۆزن درۆ بڵاو بکاتەوە و
وروژێنەری ناکۆکی نێوان برایان.
ئاگادارکردنەوە لە داوێنپیسی
20 ڕۆڵە، ڕاسپاردەکانی باوکت بەجێبگەیەنە و
فێرکردنەکانی دایکت پشتگوێ مەخە.
21 هەمیشە بە دڵتەوە گرێیان بدە و
بە گەردنی خۆتەوە هەڵیانواسە.
22 لە هاتوچۆکردنتدا ڕێنماییت دەکەن،
لە ڕاکشانت چاودێریت دەکەن و
کە خەبەریشت بووەوە دەتدوێنن،
23 چونکە ئەم ڕاسپاردانە چران و
ئەم فێرکردنەش ڕووناکییە،
سەرزەنشتی تەمبێکردنیش ڕێگای ژیانە،
24 بۆ ئەوەی لە ژنی بەدڕەوشت بتپارێزێت،
لە زمانلووسی داوێنپیس.
 
25 لە دڵەوە ئارەزووی جوانییەکەی مەکە،
با بە برژانگەکانی نەتبات،
26 چونکە ژنی لەشفرۆش وا دەکات پێویستیت بە نانێک بێت،
بەڵام ژنی بەمێرد گیانی گرانبەهات ڕاودەکات.
27 ئایا کەس دەتوانێت ئاگر لە باوەش بگرێت و
جلەکانی نەسووتێت؟
28 یان بەسەر پشکۆدا بڕوات و
پێیەکانی داغ نەبێت؟
29 ئاوایە ئەوەی بچێتە لای ژنی کەسێکی دیکە،
هەرکەسێک دەستی لێ بدات بێ سزا نابێت.
 
30 سووکایەتی بە دز ناکرێت کە دزی دەکات
بۆ خۆتێرکردن کاتێک کە برسییە.
31 هەرچەندە کە لێی ئاشکرا بوو دەبێت حەوت قات بداتەوە،
ئەگەر هەموو ماڵی خۆشی لەسەر دانابێت.
32 بەڵام ئەوەی داوێنپیسی لەگەڵ ژنێک بکات تێنەگەیشتووە،
هەرکەسێک وا بکات خۆی دەفەوتێنێت.
33 تووشی لێدان و سەرشۆڕی دەبێت و
شەرمەزارییەکەی ناسڕێتەوە،
34 چونکە ئیرەیی پیاو دەوروژێنێت،
لە ڕۆژی تۆڵەدا دەست ناگێڕێتەوە،
35 چاوی لە هیچ قەرەبووێک نییە،
بە دیاری ڕازی نابێت، ئەگەر بۆشی زیاد بکەیت.

*6:1 تەوقەکردن بە مەبەستی ڕێککەوتن بەبێ هیچ بەڵگەنامەیەک.‏

6:16 دەربڕینێکی عیبرییە بۆ دووپاتکردنەوە بۆ ژمارە حەوت.‏