زەبووری 46
بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، بۆ کوڕانی قۆرەح. گۆرانییەک بە شێوەی عەلامۆت* جۆرە ئاوازێکە، واتە بە دەنگی کچان..
1 خودا پەناگا و هێزمانە،
لە تەنگانەدا بەهاناوە دێت.
2 بۆیە ترسمان نییە ئەگەر زەویش بلەرزێت،
ئەگەر چیاکانیش بکەونە ناو قووڵایی دەریاکانەوە،
3 ئەگەر ئاوەکەشی بجۆشێت و کەف بکات،
چیاکانیش لە سەرکێشی ئەو بلەرزن.† لە دەقی عیبری لێرە و لە ئایەتەکانی 7 و 11، وشەی سەلاە هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.
4 ڕووبارێک هەیە جۆگەکانی شاری خودا‡ ئۆرشەلیم، بڕوانە ئاشکراکردن 21، حزقیێل 40. شاد دەکات،
ئەو شوێنە پیرۆزەی کە هەرەبەرز تێیدا نیشتەجێیە.
5 خودا لەناوەڕاستدایە، بۆیە هەرگیز ناکەوێت،
لەگەڵ بەرەبەیاندا خودا بەهاناوە دێت.
6 نەتەوەکان هەڵدەچن و شانشینەکان دەکەون،
خودا دەنگی بەرز دەکاتەوە و زەوی دەتوێتەوە.
7 یەزدانی سوپاسالار لەگەڵمانە،
خودای یاقوب پەناگامانە.
8 وەرن سەیری کردارەکانی یەزدان بکەن،
ئەو وێرانکارییەکانی بەسەر زەویدا هێناوە.
9 جەنگەکان ڕادەگرێت هەتا ئەوپەڕی جیهان،
کەوانەکان دەشکێنێت و ڕمەکان پارچەپارچە دەکات،
گالیسکەکان بە ئاگر دەسووتێنێت.
10 «هێوربنەوە، بزانن کە من خودام،
لەنێو نەتەوەکان پایەم بەرز دەبێتەوە،
لەسەر زەوی بەرز دەبمەوە.»§ خودا بۆ نەتەوەکان قسە دەکات.
11 یەزدانی سوپاسالار لەگەڵمانە،
خودای یاقوب پەناگامانە.
*^ جۆرە ئاوازێکە، واتە بە دەنگی کچان.
†زەبووری 46:3 لە دەقی عیبری لێرە و لە ئایەتەکانی 7 و 11، وشەی سەلاە هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.
‡زەبووری 46:4 ئۆرشەلیم، بڕوانە ئاشکراکردن 21، حزقیێل 40.
§زەبووری 46:10 خودا بۆ نەتەوەکان قسە دەکات.