زەبووری 84
بۆ گەورەی گۆرانیبێژان، لەسەر ئاوازی گتیت* دەستەواژەیەکی بواری مۆسیقایە.‏، زەبوورێکی کوڕانی قۆرەح.
ئەی یەزدانی سوپاسالار،
ماڵەکەت چەند خۆشە!
گیانم شەیدایە، تەنانەت تامەزرۆی چوونە ناو حەوشەی ماڵی یەزدانە.
لەش و دڵم هەلهەلە لێدەدەن بۆ خودای زیندوو.
تەنانەت پاساریش ماڵی دەست دەکەوێت و
پەڕەسێلکەش هێلانە، بۆ ئەوەی بێچووەکانی تێدا دابنێت،
لە نزیک قوربانگای تۆ،
ئەی یەزدانی سوپاسالار، پاشا و خودام.
خۆزگە بەوانە دەخوازرێ کە لە ماڵی تۆدا نیشتەجێن،
هەمیشە ستایشی تۆ دەکەن. لە دەقی عیبری لێرە و لە ئایەتی 8، وشەی سەلاە‏ هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.‏
 
خۆزگە بەوانە دەخوازرێ کە هێزیان لە تۆوەیە،
ڕێگاکانت لەناو دڵیاندایە ئەو ڕێگایانەی کە بەرەو سییۆنە و لە دڵەوە پەرۆشین.‏،
کە بە دۆڵی فرمێسک§ عیبری: دۆڵی باخا‏.‏ تێدەپەڕن،
دەیکەنە کانیاو،
پاییزە بارانیش پڕ بەرەکەتی دەکات.
لە هێزێکەوە دەچنە هێزێکی دیکە،
هەتا هەریەک لەبەردەم خودا لە سییۆن دەربکەوێت.
 
ئەی یەزدان، خودای سوپاسالار، گوێت لە نوێژم بێت،
خودای یاقوب، گوێ شل بکە.
ئەی خودایە، بڕوانە قەڵغانەکەمان،
سەیری ڕوخساری دەستنیشانکراوەکەت* بە زمانی عیبری پێی دەگوترێ مەشیخ‏ یان مەشیح‏.‏ بکە.
 
10 یەک ڕۆژ لە حەوشەی ماڵی تۆ
لە هەزار ڕۆژ لە شوێنێکی دیکە باشترە.
ڕاوەستان لە بەردەرگای ماڵی خودای خۆمم هەڵبژارد،
نەک نیشتەجێی نێو ڕەشماڵی بەدکاران،
11 لەبەر ئەوەی یەزدانی پەروەردگار خۆر و قەڵغانە،
یەزدان میهرەبانی و شکۆ دەبەخشێت،
ڕێ لە چاکە ناگرێت بۆ ئەوانەی ڕێگایان تەواوە.
 
12 ئەی یەزدانی سوپاسالار،
خۆزگە بەوە دەخوازرێ کە پشت بە تۆ دەبەستێت.

*^ دەستەواژەیەکی بواری مۆسیقایە.‏

زەبووری 84:4 لە دەقی عیبری لێرە و لە ئایەتی 8، وشەی سەلاە‏ هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.‏

زەبووری 84:5 ئەو ڕێگایانەی کە بەرەو سییۆنە و لە دڵەوە پەرۆشین.‏

§زەبووری 84:6 عیبری: دۆڵی باخا‏.‏

*زەبووری 84:9 بە زمانی عیبری پێی دەگوترێ مەشیخ‏ یان مەشیح‏.‏