زەبووری 87
زەبوورێکی کوڕانی قۆرەح. گۆرانییەک.
1 خودا لە کێوی پیرۆز بناغەکانی شارەکەی دانا،
2 یەزدان دەروازەکانی سییۆنی
لە هەموو ماڵی یاقوب خۆشتر دەوێت.
3 ئەی شاری خودا،
بە شکۆمەندی باست کراوە:* لە دەقی عیبری لێرە و لە ئایەتی 6، وشەی سەلاە هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.
4 «ئەوانەی دەمناسن ناویان دەهێنمەوە یادم،
خەڵکی ڕاهەب† مەبەست لە ڕاهەب وڵاتی میسرە، هەروەها لە ئەفسانە کۆنەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕاهەب دڕندەیەکی دەریاییە و هێمای خراپەکاری و سەرلێشێوانە. و بابل لەنێویاندان،
لەگەڵ فەلەستیە و سور و خەڵکی کوش،
سەبارەت بە ئەوان دەگوترێت: ”ئەم کەسە لە سییۆن لەدایک بووە.“»
5 دەربارەی سییۆن دەگوترێ: «ئەمە و ئەوەی تێدا لەدایک بووە و
خودای هەرەبەرز خۆی دەیچەسپێنێت.»
6 یەزدان لە پەڕتووکی گەلاندا تۆماری دەکات:
«ئەمە لە سییۆن لەدایک بووە.»
7 سەماکەران گۆرانی دەڵێن:
«هەموو سەرچاوەکانم لە تۆوەیە.»
*زەبووری 87:3 لە دەقی عیبری لێرە و لە ئایەتی 6، وشەی سەلاە هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.
†زەبووری 87:4 مەبەست لە ڕاهەب وڵاتی میسرە، هەروەها لە ئەفسانە کۆنەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕاهەب دڕندەیەکی دەریاییە و هێمای خراپەکاری و سەرلێشێوانە.