زەبووری 120
گۆرانی گەشتیاران.
1 لە تەنگانەمدا لە یەزدان پاڕامەوە و
بە دەنگمەوە هات.
2 ئەی یەزدان، گیانم دەرباز بکە
لە لێوی درۆزن و لە زمانی فێڵباز.
3 چیت پێدەدرێت،
چیت بۆ زیاد دەکرێت، ئەی زمانی فێڵباز؟
4 سزاتان دەدەم بە تیری تیژکراوی پاڵەوان،
لەگەڵ پشکۆی خەڵووزی دار گەز!
5 قوڕبەسەرم، چونکە ئاوارەی مەشەکم* مەشەک، هەرێمێکە لە ئێستای وڵاتی تورکیا.،
کە لە خێوەتەکانی قێدار† قێدار، هەرێمێکە لە نیمچە دوورگەکەی عەرەبی. نیشتەجێم.
6 نیشتەجێبوونم درێژەی کێشا
لەگەڵ ئەوانەی ڕقیان لە ئاشتییە.
7 من ئاشتیخوازم،
بەڵام کاتێک قسە دەکەم، ئەوان شەڕخوازن.
*زەبووری 120:5 مەشەک، هەرێمێکە لە ئێستای وڵاتی تورکیا.
†زەبووری 120:5 قێدار، هەرێمێکە لە نیمچە دوورگەکەی عەرەبی.